کەشناسێک: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی عێراقی پێشبینی باران بارین دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا و دەڵێت، “لە سبەینێوە پلەی گەرمی دادەبەزێت و باران لە سنووری چەند پارێزگایەکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبارێت.”

سادق عەتیە، یەکێکە لە کەشناسە بە ئەزموونەکانی عێراق و بەردەوام پێشبینییەکانی جێگەی باسی میدیا عێراقییەکانن و لەدوا پێشبینیدا دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرمی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان نزمدەبنەوە.

کەشناسەکە ئاماژەی بەوەداوە، سبەی شەممە کەشوهەوا لە باکووری وڵات کە مەبەستی لێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە لە رۆژدا نیمچە هەور دەبێت و وردە وردە بەرەو ناوچەکانی دیکە درێژدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی شەممە بارانبارین پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، دهۆک، سەڵاحەدین، هەولێر، کەرکوک دەگرێتەوە و رۆژی یەکشەممە، هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراقیش لای خۆیەوە بڵاویکردەوە، بارانبارین رۆژی شەممە دەست پێدەکات و بەردەوامی دەبێت تا رۆژی چوارشەممەش لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی پێنجوێن: ئەو ناوچانەی تورکیا بۆردومانی کردوون جگە لە دانیشتووانی خۆمان کەسی دیکەی تێدانییە

قائیمقامی پێنجوێن لەبارەی بۆردومانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری قەزاکەیان ڕایگەیاند، هیچ کەسێک جگە لە دانیشتووانی قەزاکەمان…
Total
0
Share