ڤاکسینی جەڵتە دەرمانە تازەکە
مەترسیدارترە لەوەی بیری لێدەکەیتەوە

بەڵگەنامە فەرمییەکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەسەر ڤاکسینێکی دژە جەڵتەی مێشک ئەنجامدراوە، “داتای ساختەی تێدابێت، لە هەمانکاتدا کاریگەرییە لاوەکییە مەترسیدار و کوشندەکانی ڤاکسینەکە بە نهێنی هێڵراوەتەوە”.

لە ساڵی 2009 گۆڤاری پزیشکی بەریتانی The Lancet توێژینەوەیەکی لەسەر دەرمانی rivaroxaban روونکەرەوەی خوێن بڵاوکردەوە ، کە بە “سەلامەت و کاریگەر” ناویبرد، بەڵام ئێستا گۆڤارەکە هۆشداری داوە لە “نادروستی” لە داتاکانی توێژینەوەکەدا و جەختی لەوە کردووەتەوە کە “دەبێت” بە وردی لێکۆڵینەوە لە توێژینەوەکە بکەن.

ئەم دەرمانە چییە؟

ڕیڤارۆکسبان “Rivaroxaban” کە زۆرجار بە ناوی مارکەی Xarelto دەفرۆشرێت، بەکاردێت  بۆ ڕێگریکردن لە جەڵتەی مێشک و گیرانی خوێنبەرەکان، کە بەزۆری بەهۆی مەینی خوێنەوە دروست دەبێت .

ئەم دەرمانە لە ساڵی 2011 گڵۆپی سەوزی لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی چاودێریی تەندروستی وەرگرتووە، ئێستاش ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەکاریدەهێنن.

ئەگەر دەنگۆکانی دژ بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی ڕیڤارۆکسبان کە بە Record4 ناسراوە ، ڕاست بن، لەوانەیە نەخۆشەکان “بەلاڕێدا بردرابن سەبارەت بە کاریگەرییە لاوەکییە ئەگەرییەکان”، کە بریتین لە “مەترسیی خوێنبەربوونی توند و ئەگەری دیکەی کوشندە”.

ئەو توێژینەوەیە ڕۆڵی دەرمانەکەی لە ڕێگریکردن لە مەینی خوێن دوای نەشتەرگەری هەڵسەنگاندووە، لەو کاتەوە هەزاران جار لەلایەن توێژەرانی دیکەوە وەک بەڵگەیەک بۆ سەلامەتییەکەی ئاماژەی پێکراوە .

پیتەر ویلمشورست، پزیشکی دڵ لە نەخۆشخانەی زانکۆی ڕۆیاڵ ستۆک لە بەریتانیا، کە لە هەڵمەتەکانی ساختەکاریی توێژینەوەکانیشدا چالاکە، دەڵێت، “ئەگەر کاریگەرییە لاوەکییەکانی جددیی بێت لەوەی کە بە فەرمی باس دەکرێت، ئەوا مەترسییەکە زیاترە لەوەی نەخۆشەکان بیری لێدەکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای هۆشدارییەکان سەبارەت بە ڕیڤارۆکسبان لە ڕاپۆرتە پزیشکییەکانی دیکەدا لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، زە لانسێت کاتێکی زۆری هەبووە بۆ چاکسازی کردن یان کشاندنەوەی کۆپییەکانی”.

لە هەمان ساڵدا کە ڕۆژنامەی لانسێت ئەنجامی تاقیکردنەوەی Record4 ی بڵاوکردەوە ، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) توێژینەوەکەیان ڕەتکردەوە.

FDA بەو ئەنجامە گەیشتووە کە “ئەو زانیارییانەی کە بەکارهێنراون جێی متمانە نین”، ئەمەش دوای دوو ساڵ، دوای 3 توێژینەوەی بەدواداچوون لەلایەن گروپێکی توێژینەوەی جیاوازەوە، ڕیڤارۆکسبان لە ئەمریکا و بەریتانیا بۆ خۆپاراستن لە جەڵتەی مێشک پەسەندکرا.

لە ساڵی 2015دا گۆڤارێکی پزیشکیی ئەمریکی ڕاپۆرتی FDAی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی نادروستی توێژینەوەکە شیکردەوە، لەنێویاندا تاقیکردنەوەی مشتومڕ هەڵگری ڕیڤارۆکسبان و رایگەیاند کە داتاکان دروستنین و زانیارییە نادروستەکانی بریتیین لە “ساختەکردن، تۆمارە لەدەستچووەکان و هەڵگرتنی نادروستی دەرمانەکان”.

ڕۆژنامەی لانسێت هۆشدارییەکەی دوای فشارەکانی گۆڤاری ڕکابەری پزیشکیی بەریتانی بڵاوکردەوە،  کە لە مانگی کانوونی دووەمدا بەڵگەی ڕاپۆرتەکانی ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکای خستەڕوو کە گوایە “کەموکوڕییەکی زۆر و فرەیی داتاکان” لە ئەنجامەکانی هەشت نەخۆشخانە لە کۆی 16 نەخۆشخانە کە بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکەدا کردووە هەن.

بەپێی گۆڤاری پزیشکیی بەریتانی، “2 لە کۆی 16 نەخۆشخانە نەیانتوانیوە کاریگەرییە لاوەکییە جدییەکان ڕابگەیەنن، هەروەها 4 لەو نەخۆشانەی کە لە تاقیکردنەوەکەدا ڕیڤارۆکسبانیان خواردووە گیانیان لەدەستداوە، کە توێژەران نەیانتوانیوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن”.

لەم بارەیەوە ویلمشورست وتی، “ئەوە شتێکی ترسناکە کە ڕێگە بدرێت مردن بەبێ ڕوونکردنەوە بمێنێتەوە کاتێک نەخۆشێک لە ماوەی تاقیکردنەوەیەکی سێ هەفتەییدا دەمرێت”.

لە وەڵامی ئەم دەنگۆیانەدا، سەرپەرشتیاری سەرەکیی تاقیکردنەوەکە، پرۆفیسۆری کارمەندی پزیشکی لە زانکۆی ماکماستەر لە ئۆنتاریۆ، ئەلێکساندەر تۆربی، بە گۆڤاری پزیشکی بەریتانی ڕاگەیاندووە، “ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا یەکلاکەرەوەی زانیارییە جێی متمانە یان جێی متمانەکان نییە.”

“زۆرێک لە توێژینەوە کۆنترۆڵکراوەکان پێشکەش بە گۆڤارەکان دەکرێن، وەک جێی متمانە نەبوون ڕەتدەکرێنەوە و دواتر لە شوێنێکی دیکە پێشکەش دەکرێنەوە کە لە کۆتاییدا دەتوانرێت وەربگیرێن و بڵاوبکرێنەوە.”

“ئێمە پێمان وایە داتای تاقیکردنەوەکانی ڕیکۆرد4 دەکەوێتە ئەم پۆلێنەی کە لەلایەن FDA جێی متمانە نییە، بەڵام لەڕووی دەرەنجامەکانەوە سەبارەت بە کاریگەری و سەلامەتی دروستە . ”

جێگای سەرنجە کە “ڕیکۆرد4” بەشێکی لەلایەن کۆمپانیای “بایر”ی ئەڵمانیەوە پاڵپشتیی دارایی کراوە کە یەکێکە لەو کۆمپانیا دەرمانسازیانەی کە دەرمانەکەی پەرەپێداوە.

ئەو تۆمەتە نوێیانە دوایین تۆمەتە لە زنجیرەیەک سکانداڵدا کە توێژینەوەکانی سەبارەت بە ماددە هۆشبەرەکان هەمان ئەنجامی نادروستی هەبوو، هاوینی ساڵی ڕابردوو ئاشکرا بوو کە توێژینەوەیەکی سەرەکی لەسەر نەخۆشیی ئەلزەهایمەر “ساختەکاریی تێدا کراوە”.

ڕیڤارۆکسبان لە خێزانی ئەو دەرمانانەیە کە پێیان دەوترێت دژە جەڵتەکان ( NOACs) و بە شێوەیەکی باو بۆ ئەو نەخۆشانەی دڵ دەنووسرێت کە مەترسی زۆری جەڵتەیان هەیە و ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک هەیە دوای گۆڕینی جومگەکان .

زۆرێک لە نەخۆشەکان بۆیان دەرکەوتووە کە دەرمانەکە ئاسانترە لە وارفارین کە باوترین دەرمانی دژە جەڵتەیە بۆ ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵە، بەڵام ناتوانرێت لەگەڵ دەرمانە باوەکانی تردا بخورێت، هەروەها نەخۆشەکان دەبێت هەر شەش هەفتە جارێک پشکنینی پزیشکییان بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی چاودێریی کاریگەرییە لاوەکییە جددییەکانی بکرێت، وەک خوێنبەربوون .

لەگەڵ NOACs وەک ڕیڤارۆکسبان، پێدەچێت ئەم مەترسیانە کەمتر بن، واتە پێویست بە پشکنینی پزیشکی بەردەوام لە نەخۆشخانەدا نەبووە .

ویلمشورست دەڵێت، “ئێمە لەسەر ئەو بیرۆکەیە جێگیرکراین کە ئەم دەرمانە بژاردەیەکی سەلامەتترە لە وارفارین، بەڵام مەرج نییە ئەوە وابێت “.

لە ئەمریکا زنجیرەیەک داوای یاسایی لە دژی کۆمپانیاکانی دەرمانسازی لە پشت ڕیڤارۆکسابانەوە تۆمار کراوە، لەلایەن کەسوکاری ئەو نەخۆشانەی کە گوایە بەهۆی خوێنبەربوونی کوشندە کە پەیوەندی بە دەرمانەکەوە هەیە گیانیان لەدەستداوە.

لێرەدا ویلمشورست وتی، “ئەم دەرمانانە سوودیان هەیە، بەڵام بەڵگەی پێویست نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە مەرجە لە بەدیلەکان باشتربن، ئەستەمە بگەینە ئەنجامێکی پتەو کاتێک ناتوانین متمانە بەو تاقیکردنەوانە بکەین کە بڕیار بوو پێمان بڵێن کە ئایا سەلامەت و کاریگەرن یان نا”.

گۆڤاری لانسێت لەبارەی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکە دەڵێت، “ئێمە حاڵەتەکانی هەڵسوکەوتی نادروستی زانستی زۆر بە جددی وەردەگرین، و ڕێنماییەکانی باشترین پراکتیک پەیڕەو دەکەین وەک لەلایەن لیژنەی ئێتیکی بڵاوکردنەوە دانراوە”.

کاتێک وردەکاریی زیاتری ڕاپۆرتی FDA خرایە بەرچاومان، ئێمە پەیوەندیمان بە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکەوە کرد بۆ داوای لێکۆڵینەوە .

لە بەرامبەردا بایر وتی، “گۆڤاری لانسێت لێکۆڵینەوە لە ڕەوایەتی توێژینەوەکە دەکات نەک خودی دەرمانەکە”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی یەکپۆشی فەرمانبەرانییەوە دەدات

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێک خۆیکێشا بە کامێرایەکی تۆمارکردنی تیژڕەویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share