دژەتیرۆر سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار جاف بەدرۆدەخاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) بە بەڵگەوە سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار بەدرۆدەخاتەوە.

دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەی ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای دژەتیرۆر لە 12ی تشرینی یەكەمی رابردوو رایگەیاند، بە توندی چەواشەکارییەکانی دەزگای پاراستنی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان رەتدەکاتەوە کە گوایە ئەفسەرانی دژەتیرۆر تاوانبارن لە تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف.

ئەوەشی وت، “ناوهێنانی دژەتیرۆر و تۆمەتبارکردنی لەلایەن هێزێکی هەواڵگری چەواشەکار کە هەمیشە لە بەرەکانی جەنگی پارێزگاری لە کوردستان هەڵهاتووە و سەر بە لایەنێکی پیلانگێری دۆڕاوی ئەم هەرێمەیە کە رێڕەوی ئاسایشیان ونکردووە و لەبری کارکردن بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکەمان، سەرقاڵی داتاشینی ئەو سیناریۆیانەن کە سیاسییە دۆڕاوەکانیان فەرمانیان پێدەکەن و ئەم دەزگا هەواڵگرییە چەواشەکارە جێبەجێیان دەکات”.

دووپاتیشیكردەوە، تەواوی ئەو رووداوەی لە رێککەوتی (7ی تشرینی یەکەمی 2022) لە شاری هەولێر روویدا، بە پیلانی پاراستن و تیمێکی دیاریکراو جێبەجێکراوە کە ماوەیەکە لەژێر چەتری بە ناو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە هەولێر کاردەکەن و بۆ جێبەجێکردنی مەرامە گڵاوەکانیان ئاڕاستەکراون.

دژەتیرۆر ئەوكات داواشیكرد، بۆ یەکلاکردنەوەی سیناریۆکە، تیمێکی پسپۆڕی بێلایەن لە (هێزەکانی عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانان و یەکێتیی ئەوروپا) لەژێر چاودێری پەرلەمانی کوردستان پێکبهێنرێت و خاوەندارێتی دۆسییەکە بکەن و تەواوی راستییەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بخەنەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان دەستپێدەكات

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاری لەسەر درابوو بڕێكی گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share