حاجی مەسیفی: ئەو تەحەدایانەی بەرامبەرمان کراوە قبوڵکراو نین

حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە تەقەکردن لە ماڵەکەی ئاشکرایکرد، دژایەتیی لەگەڵ هیچ کەسێک نییە و “ئەو تەحەدایانەش جێگەی قبوڵکردن نین”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا حاجی مەسیفی ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە کاتژمێر 2:05 خوڵەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ڕوویداوە، تەقە لە ژووری نوستنەکەی و ژووری پاسەوانەکانی کراوە.

وتیشی، “تەقەکردن لە ماڵی ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەحەدایەکی گەورەیە و مانای گەورەی هەیە”.

داوایکرد، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لەوبارەیەوە بکرێت، چونکە “تەقەکردن لە من و ماڵەکەم و تەحەداکردن بەوجۆرە جێگەی قبوڵکردن نییە، چاوەڕێی ئەنجامەکانی ئاسایش و دادگا دەبین تاوەکو ئەو بابەتە دیزە بە دەرخۆنە نەکرێت”.

حاجی مەسیفی دەڵێت، “نامەوێت وەڵامی توند بدەمەوە، بەڵام ئەگەر ئەنجامەکان بەجۆرێکبن ناچاردەبم وەڵام و قسەی دیکەم هەبێت، حکومەتێک نەتوانێت ئارامی و ئاسایش لە پەیتەختەکەیدا دابینبکات کاری چییە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “بۆ هەموو لایەکمان ناخۆشە خەڵک لە پایتەختدا شەو ئارام نەبێت، ڕۆژ ئارام نەبێت، دەوڵەمەند لە سەرمایەکی بترسێت، خوێندکار و مامۆستا لەخۆیان بترسن، ئێمە کە حزبیین لەخۆمان بترسین، بەڕاستی ئەمە حکومەتی جەنجاڵییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ:  ئەوانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێمی کوردستانیان هەیە دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شۆفێریی پێبکەن

وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند، ئەوانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێمی کوردستانیان هەیە دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شۆفێریی پێبکەن. وەزارەتی ناوخۆی…
Total
0
Share