ئەمڕۆ رۆژی جلوبەرگی نەتەوەییە

10 ی ئازاری هەموو ساڵێک لە هەرێمی کوردستان وەک رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی ناسراوە و بەو بۆنەیەوە زۆرینەی هاوڵاتییان بە جلی نەتەوەیی خۆیانەوە دەچنە سەر کارەکانیان.

رۆژی جلی نەتەوەیی لە ساڵی 2010ەوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە دەستنیشانکراوە داوای لە خوێندکاران و مامۆستایان کرد لەم رۆژەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە دەوام بکەن.

بۆ ئەمساڵ لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ئەوەی رۆژی جلی نەتەوەیی کەوتووەتە مانگی رەمەزانەوە، خوێندکاران لە پۆشینی جلە نەتەوەییەکانیان ئاگادارنەکراونەتەوە، بەڵام لە بەشێکی دیکەیاندا گرنگیان بە رۆژەکە داوە جگە لەوەی خوێندکاران و مامۆستایان بەو پۆشاکانەوە روویان لە خوێندنگەکان کردووە رێورەسم و چالاکی تایبەتیشیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكرا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، دابەشنەكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە بووە لە بانكەكاندا.…
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر پرسی مووچە نەماوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share