ئیدارەی گەرمیان: لەسبەینێوە کێشەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک چارەسەردەبێت

ئیدارەی گەرمیان سەبارەت بە کێشەی کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک لە سنوورەکە و ڕاگرتنی کاری کۆمپانیای پاککەرەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە سبەینێوە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەستپێدەکاتەوە و گرفتەکە چارەسەردەبێت.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاشکرایکرد، بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیای گەردین تایبەت بە پاککردنەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کارەکانیان ڕاگرتووە، بەوهۆیەوە خۆڵ و خاشاکێکی زۆر کە بە هەزار تۆن مەزەندە دەکرێت کۆبووەتەوە.

ئیدارەی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، هۆکاری دروستبوونی ئەو گرفتە بۆئەوە دەگەڕێتەوە، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی لە بانکەکان ئەولەویەت بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانە، بەو هۆیەشەوە بڕە پارەی پێویست بۆ کۆمپانیای گەردین دابیننەکراوە و کرێکارانی پاککەرەوەی کۆمپانیاکە کارەکانیان ڕاگرت.

سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئەو گرفتە دەڵێت، لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشەکە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانیان خستەگەڕ بۆ چارەسەری گرفتەکە.

ئاماژەی بەوەکردووە، کە بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندیی هەرێم لەسلێمانی بەدەم داواکارییەکەیانەوە هات و کێشەکان چارەسەرکران، لەسبەینێ شەممەوە پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەگەرمیان دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

تێکڕای هەڵاوسان لە ئەمریکا بەرزترین ئاستی لە 1982ـەوە تۆمارکردووە

بابەتی دواتر

ئاماژە ترسناکەکانی پیسبوونی ژینگە هەڕەشە لە عێراق دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share