کەشناسێک: بارانبارینی بەخوڕ دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری بارینی تەرزەش هەیە

محەمەد کەلاری، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە تاوەکو ئێوارەی هەمان رۆژ، بارانبارین لە سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین، هەولێر، سۆران، دهۆک و بەشێکی ناوچەکانی گەرمیان و کەرکووک دەستپێدەکاتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆماردەکرێت و ئەگەری بارینی تەرزە، بەتایبەتی لە سلێمانی هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، درەنگانی ئەمشەو دووبارە شەپۆلێکی دیکە دێتەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری هەورەتریشقە لەئارادایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غازی بە دوو هێندەی نرخەكەی فرۆشتووە.. قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری بەهۆی گرانفرۆشی داخست. لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە…
Total
0
Share