بەیل لە ئەمریکا پاڵەوانە

ئەستێرەی وێڵزی، گاریس بەیل بە درێسی یانەی لۆس ئەنجلسەوە ناسناوی خولی ئەمریکای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە لێدانی سزا لە فیلادلفیا-یان بردەوە.

یاریی نێوان یانەکانی لۆس ئەنجلس ئێف سی و فیلادلفیا لە چێوەی یارییەکانی خولی ئەمریکا، دوای کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی و زیادکراو بە ئەنجامی 3-3.، بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە بەرژەوەندیی لۆس ئەنجلس کۆتاییهات.

لەو یارییەدا گاریس بەیل لە خولەکی زیادکراوی دووەمدا 120 + 8 گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ لۆس ئەنجلس تۆمارکرد و هیواکانی بۆ یانەکەی گەڕاندەوە، کە یەکەمجارە لە مێژوویاندا ناسناوی وەرز دەستەبەردەکەن.

یانەی لۆس ئەنجلس لە ساڵی 2018وە دامەزراوە، گاریس بەیل ناودارترین یاریزانە لە مێژووی یانەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڕیاری تاکلایه‌نه‌ له‌ یاریزانانی ده‌کات

کۆتا کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و یاریزانان سه‌باره‌ت به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ شکستیهێناوه‌ و یانه‌که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڕیاری تاکلایه‌نه‌…
Total
0
Share