بۆچی گواستنەوەی هالاند بۆ چێڵسی شکستیهێنا ؟

ڕۆژنامەکان هۆکاری شکستی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی-ی بوروسیا دۆرتمۆندیان بۆ یانەی چێڵسی ئاشکراکرد.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرانی بلوزی لەندەن دانوستاندنیان بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند لەگەڵ ئیدارەی بوروسیا دۆرتمۆند ئەنجامداوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 160 ملیۆن یورۆیان پێشکەشکردووە، ئەو بڕە بەڕێوەبەرایەتیی یانە ئەڵمانییەکەی قایلکردووە، بەڵام مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە شکستی بە دانوستاندنەکان هێناوە.

ڕایۆلا داوای موچەی ساڵانەی بەبڕی 50 ملیۆن یورۆ بۆ یاریزانەکە کردووە، هەروەها تێچووی نێوەندگیری خۆشی بە 40 ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە، ئەوەش ئەو نرخە بووە کە چێڵسی و یانەکانی دیکەی وەک ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە ئامادەنەبوون تەرخانی بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، هاوینی 2022 نرخی شکاندنی بۆندی هالاند بۆ 75 ملیۆن یورۆ دادەبەزێت، لەو کاتەدا یانە گەورەکان دەتوانن بەپێی یاسا هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید ڕیکۆردی گواستنەوەکان دەشکێنێت؟

بابەتی دواتر

لە نێوان کریستیانۆ و مان سیتی چی ڕوودەدات؟ یوڤی ئامادەیە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share