لیڤاندۆڤیسكی لە ڕۆژنامەیەكی دیكەشدا یەكەم بوو

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لیستی ناوی 100 باشترین یاریزانی جیهانی لە ساڵی 2021 ‏بڵاوكردەوە و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی لە پلەی یەكەمدا دەبینرێت.‏

لە لیستەكەدا حەوت یاریزانی یانەی بایرن میونشنی تێدایە و لیڤاندڤیسكیش لە پلەی یەكەم ‏و پێش لیۆنێل مێسی دەبینرێت.‏

ئەمە دووەم جارە لەسەریەك لیڤاندۆڤیسكی وەك باشترین یاریزانی ساڵ لەلایەن ڕۆژنامەی ‏گاردیانەوە دیاریدەكرێت.‏

محەمەد سەڵاح-ی یاریزانی لیڤەرپوڵ لە پلەی سێیەمدایە و كەریم بنزیمەی هێرشبەری ‏ڕیاڵ مەدریدیش لە پلەی چوارەم دەبینرێت.‏

ڕیزبەندیی 10 باشترین یاریزان لە ڕۆژنامەی گاردیان

‏1-‏     لیڤاندۆڤیسكی

‏2-‏     مێسی

‏3-‏     محەمەد سەڵاح

‏4-‏     كەریم بنزیمە

‏5-‏     جۆرجینیۆ

‏6-‏     مباپێ

‏7-‏     هالاند

‏8-‏     ڕۆناڵدۆ

‏9-‏     كانتی

‏10-‏   دی برۆین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، له‌ یاریی لووتکه‌دا یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر…
Total
0
Share