ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ڕابەڕایەتی كردنی میلان گەڕایەوە

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی پاش دوو مانگ دابڕان لە یاریكردن، گەڕایەوە بۆ ڕیزەكانی یانەی میلان و بەرامبەر ناپۆلی چەند خولەكێك یارییكردن.

ئیبراهیمۆڤیچ ئاماژەی بەوەدا كە ئەو لە هەموو ڕوویەكەوە ئێستا بۆ یاریكردن ئامادەیە و هیچ كێشەیەكی جەستەیی نییە.

وتیشی: “ئامانجم هاوكاریكردنی هاوڕێكانمە بۆ ئەوەی زۆرترین بردنەوە بەدەستبهێنین و ناسناوێك ببەینەوە.”

ئیبرا لە گەڕی 23ی خولی ئیتاڵیا توشی پێكان هات و لە گەڕی 28 گەڕایەوە بۆ یاریكردن.

یانەی میلان پێشەنگی ڕیزبەندی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیای گرتووە و بەجیاوازی دوو خاڵ لە پێش یانەی ئینتەر میلانەوەیە، بەڵام ئینتەر یارییەكی دواخراوی هەیە.

بابەتی پێشتر

له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا دوو به‌شه‌خۆراك دابه‌شدەكرێـت

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ هاوڕێكانی جێهێشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share