ڕاهێنەرانی یونایتد کار لەسەر ماکتۆمینای دەکەن

ڕاهێنەرانی یانەی مانچستەر یونایتد، بەتایبەتی کار لەسەر تواناکانی سکۆت ماکتۆمینای دەکەن بۆ ڕاهێنانی لەسەر پێگەیەکی نوێ.

ماڵپەڕی “ئەتلەتیک” ئاشکرایکردووە، دوو یاریدەدەری ئولی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد، کیران ماکینا و مایکڵ کاریک، ماوەی چەند هەفتەیەکە ڕاهێنانی تایبەت بە سکۆت ماکتۆمینای ناوەندی بەرگری دەکەن، هەوڵەکانیان بۆ ئەوەن لە یاریکردن بەتەنها لە هێڵی ناوەند ڕایبهێنن.

بەپێی سەرچاوەکە، سۆڵشایەر بیری لەوە کردووەتەوە بە پلانی 4-3-3 یاریبکات، لە پێگەی ناوەندی بەرگری متمانەی تەواوی بە نیمانیا ماتیچ نییە، لەهەمانکاتدا نایەوێت پشت بە ئیدارەی یانە ببەستێت بۆ کڕینی ناوەندیكی بەرگریی ناوازە، چونکە ئەم بابەتە مسۆگەرنییە.

لەسەر ڕاسپاردەی ڕاهێنەرەکە، ماکینا و کاریک هەوڵەکانیان بۆ ڕاهێنانی سکۆت ماکتۆمینای دەستپێکردووە، تاوەکو لە پشتی پۆگبا و برونۆ فێرناندێز وەک تاکە ناوەندی بەرگری یاریبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) عێراق دووه‌م یاریی پاڵاوتنه‌کانی ئاسیای به‌ ئێران دۆڕاند

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیای به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share