مەسك 50%ی كارمەندانی تویتەر دەردەكات

ئیلۆن مەسك خاوەنی نوێی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر پلاندادەنێت بۆ دەركردنی نیوەی كارمەندانی كۆمپانیاكەی.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاری چواری سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، پلانی ئیلۆن مەسك دەستكردنە بە دەركردنی كارمەندان و لە دوێنێ شەممەوە هەنگاوەكانی دەستپێكردووە.

ئاشكراشیانكرد، مەسك داوای لە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەران كردووە لیستی ئەو كارمەندانە ئامادەبكەن كە دووردەخرێنەوە.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن، مەسك، كە گرێبەستی كڕینی تویتەری بە 44 ملیار دۆلار ئەنجامدا، بڕیاریداوە بە كەمكردنەوەی كارمەندان لە سەرجەم بەشەكانی كۆمپانیاكە، سەرەڕای كەمكردنەوەی هەندێك لە بەشەكان-یش.

كۆمپانیای تویتەر نزیكەی 7500 كارمەندی هەیە.

دوورخستنەوەی ئەو كارمەندانە لە نیسانی رابردووەوە بڵاوبووەوە ئەوكاتەی مەسك رەزامەندی لەسەر كڕینی تویتەر نیشاندا.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ گەڕانەوە بۆ مانچستەر بە کارەسات ناودەبات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: دوای 20 ساڵ جارێکی دیکە تووشبوون بە سیل بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

پەیمانگای توێژینەوەی گەردوونناسی و جیۆفیزیکیی عەرەبی رایگەیاند، بەپێی ئەو پێوانە گەردوونیانەی کردوویانە یەکەم رۆژی مانگی زیلقیعدە دەکەوێتە یەکشەممەی…
Total
0
Share