تا دوو مانگی دیكە دەرناكەوێتەوە.. خۆر بۆ دواهەمینجاری لەمساڵدا لە ناوچەیەكی ئالاسكا ئاوابوو

ناوچەی بارۆ لە ئالاسكا

ئەگەر لەو كەسانەیت لە تاریكی دەترسیت، ئەو شارەی دەكەوێتە ئەوپەڕی باكووری ویلایەتە یەكگرتووەكان كە دەكەوێتە ئۆتكیاگفیك، ئالاسكا و پێشتر بە بارۆ ناسراو بوو گونجاو نییە بۆت.

بەهۆی ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم بۆ دواهەمین جاری ئەمساڵ خۆری تیادا ئاوابوو و هەڵهاتنەوەی جارێكی تر زیاتر لە دوو مانگ دەخایەنێت و ئەوكات ساڵیش دەبێت 2021 و سەرۆكێكی نوێ لە كۆشكی سپی دەستبەكاردەبێت.

درێژەكێشانی شەو لەو ناوچەیە بەهۆی “شەوی جەمسەر”ەوەیە، ئەو دیاردەیەی هەموو زستانێك هێڵەكانی سەرەوەی جەمسەری باكوور و باشووری زەوی دەگرێتەوە. بەهۆی لاری زەوی بەسەر لایەكیدا، هەندێك ناوچەی جەمسەری باكور دوور دەبێت لە خۆر بۆ چەند ڕۆژ یان هەفتە یان تەنانەت چەند مانگێك.

بەپێچەوانەشەوە لە وەرزی هاویندا خۆر دەبێتە 24 كاتژمێری و لە نیوەی شەودا دەتوانیت خۆر ببینیت.

كورتبوونەوەی ڕۆژ لەو ناوچانە لە كۆتاییەكانی حوزەیرانەوە دەستپێدەكات، لە كۆتاییەكانی تشرینی یەكەم ئەو كورتبوونەوەیە خێراتر دەبێت و لەمانگی تشرینی دووەمدا بینینی خۆر دەگاتە كەمترین ئاست تا ئەوەی بە یەكجاری ماڵئاوایی دەكات.

جارێكی دیكە دەركەوتنەوەی خۆر لە ناوچەكە لە 22ی كانونی دووەمی 2021 دەبێت، بەمەش خەڵکی شارەکە کە ژمارەیان نزیکەی پێنج هەزار کەسە تا ئەو بەروارە تیشکی خۆر نابیننەوە.

لەو ماوەیەشدا کەش و ژینگەی ناوچەكە سام و ترسێکی تایبەتی هەیە، هەر ئەم تایبەتمەندییەش وایلێکردووە ببێتە ناوەندی بەرهەمهێنانی چەند فیلمێکی ترسناک کە دیارترینیان فیلمی “Day of night 30″ە كە باس لە هێرشی خوێنمژەکان دەکات بۆ سەر شارەکە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: 530 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

بابەتی دواتر

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لە شەنگال توندوتۆڵ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share