خواردنی شەکر پەیوەندی بە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەوە هەیە؟

نەخۆشیی شەکرە لە پێناسەیەکی سادەدا بریتییە لە نەمانی توانای جەستە لە رێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا، دەکرێت ئەمە کاتێک رووبدات کە پەنکریاس لە دەردانی ئاستی پێویستی ئەنسۆلین بوەستێت، یان خانەکان بەرگری بەرامبەر ئەنسۆلین دروستبکەن یان هەردوو حاڵەتەکە بەیەکەوە.

بەپێی توێژینەوەکان خواردنی بەردەوامی خواردنە شیرینکراوەکان بە شەکر، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە لە جۆری دووەم زیاددەکات.

داتاکانی هاوڵاتییانی 175 وڵاتی جیهان دەریانخستووە، کە خواردنی شەکر پەیوەندییەکی بەرچاوی بە مەترسی تووشبوون بە شەکرەوە هەیە.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، خواردنی شەکر کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش لەسەر جەستە دروستدەکەن، لە لایەکەوە شەکرەکە خۆی هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە، لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش و لەوێوە سەرکێشان بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.

بابەتی پێشتر

سودانی: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق-ئەمریكا ناگاتە 10 ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

کاندیدێکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share