ئاسمان ژەهرەکانی مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە بۆ زەوی.. بارانی ئێستا ژەهراوییە

ئاو یەکێکە لە ڕەگەزە سەرەکییەکانی ژیانی مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەک کە ناکرێت ژیان بەبێ ئەو ڕەگەزە سەرەکییە بەردەوام بێت، بەڵام گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا خەریکە ئەو پێویستییە سەرەکییە دەگۆڕێت بۆ ماددەیەکی زیانبەخش.

باران لە گرنگترین سەرچاوەکانی ئاوە لەسەر زەوی، دەبێتە سەرچاوە بۆ ڕووبار، دەریا و ئاوی ژێرزەوی.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە زانکۆی ستۆکۆڵمی سویدی ئەنجامیداوە دەڵێت، ئەگەری هەیە ئاوی باران کە سەرچاوەی سەرەکییمانە ببێتە ئاوێک کە هیچ سەلامەت و پارێزراو نەبێت.

توێژینەوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کە ئەو ئاوی بارانەی دەبارێت و لە مێژووی زەویدا بۆ سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی مرۆڤ پشتی پێبەستراوە، لەمەودوا شیاو نابێت بۆ بەکارهێنان لەسەرجەم ناوچەکانی سەر ڕووی زەوی، بەهۆی ئەوەی ئاوی باران بەهۆی گۆرانکارییەکانی ئاووهەواوە لە پێکهاتەکەیدا ماددەی کیمیایی مەترسیدار هەیە.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی توێژینەوەکە پێیگەیشتووە، ئاوی بارانی ئێستا کە گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا پێکهاتەکەی ژەهراوی کردووە، لێکەوتەی تەندروستیی درێژخایەنی هەیە بەڵام سەختە بە وردی دیاریبکرێت کاریگەرییە تەندروستییە نەرێنییە درێژخایەنەکانی چین.

یەکێک لەو ماددە مەترسیدارە کیمیاییانەی لە پێکهاتەی ئاوی بارانی ئێستادا هەیە Perfluoroalkyl وPolyfluroalky Substancesـە، کە کورتکراوەکەی PFASـە، لە ژمارەیەک کردەی پیشەسازییدا بەکاردەهێنرێت، لەوانە ماددەکانی پێچانەوەی خۆراک و ئەلیکترۆنییات و کەرەستەکانی ماکیاژ.

بابەتی پێشتر

شیروان شێروانی بێسەروشوێنە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە

بابەتی دواتر

ئەمریكا لەتیف رەشید بانگێشتدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share