چی روودەدات ئەگەر زەوی لە خولانەوە بوەستێت؟

بیهێنە پێش چاوت لە کەناراوێک وەستاویت تیشکی خۆر بەسەرتەوەیە، زەوی بە خێرایی 1040 میل لە کاتژمێرێکدا واتە هەزار و 674 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەسوڕێتەوە، گەر لەناکاو زەوی لە جوڵە بکەوێت، بەهۆی یاسای یەکەمی نیوتنەوە بە خێراییەکی پێچەوانە بەرەو رۆژهەڵات دەسووڕێتەوە، بەم هۆیەشەوە هیچ کام لە پێکهاتەکانی زەوی بە درەخت و رووبەرە ئاوییەکان سەلامەت نابن.

بەڵام گەر وەستانەکە لەسەرخۆ بێت چی روودەدات؟
رەنگە ئەمەیان بەرادەی حاڵەتی یەکەم مەترسیدار نەبێت، بەڵام دیسانەوە کۆمەڵێک کاریگەری دیکەی و کێشەی گەورە لەسەر زەوی دروست دەکات لەوانەش:

-ئەگەر لە کاتی ئاساییدا رۆژێکت بە 12 کاتژمێر تەواوبێت، گەر زەوی لە جوڵە بکەوێت ئەوا تەواوبوونی رۆژێک شەش مانگی دەوێت.
-بەهۆی ئەوەی زەوی ناجوڵێت، بەشێکی زەوی تەواو رۆژ دەبێت بۆیە ئەو ناوچانە ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و روودانی دیاردەی بەهەڵمبوونی زۆر دەبێت تێیدا، لە بەشەکەی دیکەش کە بەردەوام شەو دەبێت ئەگەری لەناوچوونی رووەک و ئاژەڵی زۆر بەهۆی سەرماوە هەن.

بە وتەی شارەزایانی ناسا، ئەگەری وەستاندنی زەوی لە جوڵە بەشێوەیەکی تەواوەتی ئەگەرێکی دوورە، بەڵام بەهۆی هێزی راکێشانی مانگەوە، لە هەر سەدەیەکدا، خێراییەکەی 2.3 میلی چرکە کەمدەبێتەوە، بەم پێیەش زەوی یەک ملیۆن ساڵی دەوێت بۆ وەستانی تەواوەتی.

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی بەردەوام لە خەمی تەندروستییاندان مەترسییان لەسەرە

بابەتی دواتر

بە هاوکاری دژەتیرۆر لە سلێمانی بەرگریی عێراق 4 تیرۆرستی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچێک خۆی مارە دەکات

لە ڕووداوێکی دەگمەندا، کچێکی میسری، لە ئاهەنگی مارەکردنەکەیدا خۆی رۆڵی” مارەبڕ” دەبینێت. لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە…
Total
0
Share