ئەمڕۆ کۆریای باکوور، موشەکێکی مەودا کورتی تاقیکردەوە و هەریەکە لە کۆریای باشوور و ئەمریکاش کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر ئەگەرێکی نوێ.
بەوتەی بەرپرسانی کۆریای باشوور و ژاپۆن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆریای باکوور، موشەکێکی بالیستی لە کەناراوەکانی رۆژهەڵات لە نیمچە دوورگەی کۆریاوە ئاڕاستەکردووە.
دەستەی ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوریش ئاماژەی بەوەکردووە،” موشەکەکە کورت مەودا بووە، لە ناوچەی تایچۆن لە کەرتی پیۆنگانی باکوور کەوتووەتە خوارەوە، هەردوو سوپای ئەمریکا و کۆریای باشووریش ئامادەیی تەواویان وەرگرتووە و هەماهەنگی تەواویان کردووە لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی نوێ.
ئەو مووشەکەی بەیانی ئەمڕۆ کۆریای باکوور ئاڕاستەی کردووە، 19 هەمین مووشەکە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاقیکردبێتەوە کە دواهەمینیان لە 17 ی مانگی ڕابردوو بوو.