خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتاییهات

ئاڵای ئێران و ئەمریكا

چوارەمین خولی دانوستانە ئەتۆمییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان کۆتاییهات، کۆتاییهات.

پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، “کۆبوونەوەکان سێ کاتژمێریان خایاندووە و تێیدا رێککەوتن کراوە کە هەنگاوەکانی داهاتوو بە لیژنەی تەکنیکیی هەردوولا بسپێردرێن”.

ئیسماعیل بەقائى وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، خولى چوارەمى دانوستانەکان قورسبوون، بەڵام بۆ تێگەیشتن لە هەڵوێستەکانى یەکدى و دۆزینەوەی رێگەچارەی واقیعی بۆ کێشەکان سوودبەخشبوون.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجامدراوە و بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان و کارکردن لەبارەی بوارە تەکنیکییەکان، رێککەوتن کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share