رووداوێکی دیکەی پێکدادانی فڕۆکە لە ئەمریکا روویدا

لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا دوو فڕۆکەی بچووک پێکیاندادا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، درەنگانی شەوی دووشەممە لە فڕۆکەخانەی سکوتسدیل لە ویلایەتی ئەریزۆنا فڕۆکەیەکی قەبارە مامناوەند خۆیکێشایەوە بە فڕۆکەیەکی دیکەدا کە لەناو فڕۆکەخانەکەدا وەستاوە.

فڕۆکەی یەکەم خاوەندارێتییەکەی بۆ گروپێکی میوزیک و گۆرانی دەگەڕێتەوە، لە کاتی رووداوەکەدا چوار کەسی هەڵگرتووە و فڕۆکەی دووەمیش کەسێکی تێدابووە.

بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە.

تا ئێستا دەزگا پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکە هۆکاری رووداوەکەیان ئاشکرانەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پنتاگۆن جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پنتاگۆن لەگەڵ دانیال شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ…
Total
0
Share