زیلینسكی: نزیكین لە گرتنەوەی ئەو ناوچانەی كە ڕوسیا داگیریكردوون

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، نزیكن لە گرتنەوەی ئەو ناوچانەی کە سوپای ڕوسیا داگیریكردوون.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، دوای هاوكارییەكانی وڵاتان و ئەمریكا، ئێستا سوپای وڵاتەكەی لە ڕووی تەكنەلۆجیا و چەكەوە نزیكن لەوەی كە لە سوپای ڕوسیا بەهێتربن.

زیلینسكی پێشیوایە، ئەگەر سوپای ئۆکرانیا ئەو ناوچانەی كە سوپای ڕوسیا دەستی بەسەرداگرتوون كۆنترۆڵبكاتەوە، ئەوا مۆسكۆ ئامادەدەبێت لەگەڵ ئۆکرانیادا ڕێككەوتن بكات.

ماوەی زیاتر لە مانگێكە هێرشەكانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ڕاوەستاوە و دیارنیە كە ئایا مۆسكۆ جەنگ دەستپێدەكاتەوە یاخود نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ بڵاودەكرێتەوە.. ئەردۆغان لە كتێبێكدا باسی دادپەروەری و تیرۆر دەكات

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ 6ی ئەیلوول کتێبەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەناوی “جیهانێکی دادپەروەرانەتر لە توانادایە”…
Total
0
Share