پاش لێدوانەکەی ترەمپ نرخی زێڕ هاڕەیکرد

پاش لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ چین، نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

ئێوارەی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئارەزوودەکات، باج لەسەر پەکین بە رێژەی 10% کەمبکاتەوە.

پێش ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی زێڕ چوار هەزار و 20 دۆلار بوو؛ بەڵام دوای لێدوانەکە نرخی ئەو کانزا زەردە لەناکاو رووی لە دابەزین کرد.

ئێستا، ئۆنسەیەک زێڕ 32 دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە و بە سێ هەزار و 988 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دەست بەسەر 42 تۆن ئارددا گیرا كە ویستراوە بەناوی مۆزەوە بنێردرێتە ‏دەرەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی دەستیبەسەر 42 تۆن ئارددا گرتووە، کە بەناوی باری مۆزەوە ‏ویستراوە بنێردرێتە دەرەوە.‏ لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی…
Total
0
Share