كەش فێنكدەبێت و بارانبارین دەستپێدەكات

كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو ناجێگیردەبن و پلەكانی گەرما بەرز و نزم دەكەن، ئەمە دوایین پێشبینییەكانی كەشوهەوان.

سادق عەتییە شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكوور كەشوهەوا فێنكدەكات.

بەپێی وتەی عەتییە، پێش كۆتاییهاتنی ئەم مانگە، نزمبوونەوەی زیاتر لە پلەكانی گەرمادا ڕوودەدات و بە شێوەیەكی گشتی كەشوهەوای عێراق ڕوو لە فێنكبوون دەكات.

ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی دەڵێت، پێشبینی بارینی نمەباران دەكرێت كە ناوچەكانی باكوور دەگرێتەوە و لە ماوەی نێوان 18 بۆ 22ی ئەیلوولدا بارانەكە دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە لیستی ئەو پێنج وڵاتەدایە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوایان لەسەرە

راپۆرتێکی نوێ مەترسییەکانی زیادبوونی وشکەساڵی لەسەر ئاستی جیهان ئاشکرادەکات ئەمەش پاش ئەوەی ئاشکراکرا رێژەی بە بیابانبوون گەیشتووەتە 75%.…
Total
0
Share