بومه‌له‌رزه‌یه‌ك گه‌رمیانى هه‌ژاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى گەرمیان رایگەیاند، بومەلەرزەیەک لە نێوان قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاودا به‌ گوڕی 4.3 پله‌ى ڕێخته‌ر ڕوویداوه‌.

کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى گەرمیان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوری 4.3 پله‌ى ڕێكخته‌ر له‌نێوان قه‌سری شیرین و سه‌رپێڵى زه‌هاو ڕوویداوه‌.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، چەقی بومەلەرزەکە گوندی گەڕاوەی دوو بووە و11 کیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە بووە.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بەمەلەرزەکە 40 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای کەلارەوە دوور بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم: %78ی هاوڵاتییانی هەرێم فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، %78ی هاوڵاتییانی هەرێم فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە و پێدەچێت وادەی پڕکردنەوەکەی درێژنەکرێتەوە. نەوزاد شێخ…
Total
0
Share