ئەمریکا هەوڵدەدات مەترسییە ئابورییەکانی گۆڕانی ئاووهەوا چارەسەربکات

ئیدارەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی ئەو مەترسییە ئابورییانە خستووەتەڕوو کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە ڕووبەڕووی وڵاتەکەی بوونەتەوە.

ڕاپۆرتەکە لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئامادەکراوە و لە 40 پەڕە پێکهاتووە، بۆ پاراستن و چاودێریکردنی بازاڕی دراو، بیمەی هاوڵاتییان و داهاتی تاکی ئەمریکی.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ئیدارەی ئەمریکا پێداچوونەوە بە پلانی خانەنشینی، بونیادنان، خەرجیی فیدراڵی و بودجەی حکومەت دەکات بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو مەترسییە ئابورییانەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان لەسەر وڵاتەکە دروستیانکردوون.

ڕاپۆرتەکە لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە خراوەتەڕوو و بەدواداچوونی بۆدەکرێت بەمەبەستی جێبەجێکردنی، حکومەت لە ڕاپۆرتەکەیدا بەس لەوە دەکات چۆن مامەڵە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئاگرکەوتنەوە و لافاو و زریانەکان بکەن بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و ئەو کاریگەرییانەی لەسەر ئابوریی وڵاتەکەیان و جیهان دروستیدەکات.

جینا ماکارسی، ڕاوێژکاری ژینگەیی لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “ئەمساڵ بۆماندەرکەوت و بینیمان کە گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا دەتوانن مەترسییەکی گەورە و بەردەوام بن لەسەر ئابوری و ژیانی ئەمریکییەکان، بۆیە دەبێت بەوپێیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین”.

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە باکووری ڕۆژئاوای زەریای هێمن ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد لە هەریەکە لە بۆرتلاند و ئۆریگۆن، هەروەها گەردەلوولەکانی ئایدا و ئاریزۆنا لە مانگی ئاب و لافاوە گەورەکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا زیانی گەورەیان بەو وڵاتە گەیاند.

ڕاپۆرتەکە باسی لەوە کردووە دەبێت ئیدارەی ئەمریکا لە ماوەیەکی دیاریکراودا بەشێوەیەکی جددی چارەسەرەکانی بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بخاتەڕوو بەرلەوەی کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەستپێبکات.

بابەتی پێشتر

سەدر: پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ ئێمە دەبێت

بابەتی دواتر

كارمەندێكی پۆلیس كە لە شەڕەکەی هەریر برینداربوو گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت گەیشتە سەروو 44 دۆلار

نرخی نەوتی خاو بۆ بەرزترین ئاستی دوو مانگی ڕابردوو بەرزبووەوە، بەچەند هۆكارێكی هاندەر لەوانە سەرەتاكانی دەركەوتنی ڤاكسینی دژ…
Total
0
Share