سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پلانێكی باش بۆ نۆژەنكردنەوەی باخی گشتیی سلێمانی ئامادەكراوە، هەر بۆیە باخەكە بۆ ماوەیەكی كاتی دادەخرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “دوابەدوای سەردانیی مەیدانیی لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی بۆ باخی گشتیی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی باخەكە دەستیپێكردووە، بۆ ئەو مەبەستەش هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە كە باخەكە بۆ ماوەیەك بە ڕووی سەردانیكەرانیدا دادەخرێت”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دوای چەند دانیشتن و كۆبوونەوەیەك و وەرگرتنی ڕاو سەرنجی چەند لایەنێكی پەیوەندیدار، پلانێكی باش ئامادەكراوە بە جۆرێك باخی گشتی ئاشتبكەینەوە لەگەڵ خەڵكی شاری سلێمانی خۆشەویستدا”.