ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ژنانە

ئەمڕۆ 8ی ئازار (8ی مارس) لەجیهاندا بە ڕۆژی جیهانیی ژنان دانراوە، بەو بۆنەیەوە ‏لەسەرتاسەری جیهان یادی ڕۆژەكە دەکرێتەوە، کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە ‏یەکگرتووەکانەوە دانیپێدانراوە.‏

دیاریکردنی ڕۆژی 8ی مارس وەک ڕۆژی جیهانیی ژنان، بۆ چالاکیی ژمارەیەك لە ‏ژنانی ئەمریكی دەگەڕێتەوە کە زیاتر لە 160 ساڵ بەر لە ئێستا ڕوویداوە، لەساڵی 1856 ‏هەزاران ژن لە نیویۆرکی ئەمریکا کە لە کارگەیەکی ڕستن و چنین کاریان دەکرد، بەهۆی نایەكسانییەكانی كار و مووچەوە، ‏ڕێپێوانێكیان سازكرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی.‏

داواكاریی ژنانی ناڕازی بریتیبوو لە هاوتاكردنی كرێی كار و كاتژمێرەكانی كاركردن ‏لەگەڵ پیاواندا، لەوکاتەدا کرێی ژنان کەمتر و کاتی کاریان زیاتربوو بەراورد بە پیاوان.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 50 ساڵ و لە 8ی مارسی 1908، ژنانی کارگەی ڕستن و چنین لە نیویۆرک، لەگەڵ یادکردنەوەی ئەو ڕۆژەدا، جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان کرد دژی کارکردنی زۆر، چەوساندنەوە و مووچەیەکی کەم، سەرۆکی کارگەکە بۆ ئەوەی ڕێگرییان لێبکات، دەگای کارگەکەی لەسەریان داخست، “بە هۆکارێکی نادیار” کارگەکە گڕی گرت و بەشێکی زۆری ژنانی ناو کارگەکە گیانیان لەدەستدا.

لەدوای ئەو ڕووداوەوە، ساڵانە لە ئەمریکا یادی ئەو ڕۆژە دەکرایەوە، تا دواتر و لە ساڵی 1975یشدا ‏بە فەرمی ڕۆژەكە بووە ڕۆژێکی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان وەكو ڕۆژی جیهانیی ‏ژنان دانیپێدا نا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد…
Total
0
Share