لەسەر رێگەی پێنجوێن ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

کەمێک بەرلە ئێستا لەسەر رێگەی قەزای پێنجوێن کرایە ئامانج، سێ کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئۆتۆمبێلەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز لە ملەی نەڵمە بۆردومان کراوە.

لە بۆردومانەکەدا سێ کەس کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون گیانیان لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکەش بە تەواوی سوتاوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوو رۆژ بەر لە ئێستا و لە 9ی ئابدا لەسەر رێگەی دوکان – خەلەکان بەهۆی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

بابەتی پێشتر

شەفافییەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاترە لە 13 ملیار دینار

بابەتی دواتر

نێیمار و پاریس دەیانەوێت جیاببنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share