وەزارەتی دارایی باج و ڕسوماتی کارگەکان كەمدەكاتەوە

وەزارەتی دارایی بڕیاریدا کار ئاسانی بكات بۆ كارگەكان لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و كار لەسەر كەمكردنەوەی باج و ڕسومات بكات.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمرۆ دووشەممە لە دیوانی وەزارەت بە سەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و بە ئامادەبوونی کوێستان محمد، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەوەکالەت، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوەچوو.

باسی لەوەش كردووە، کۆبوونەوەکە لەبارەی دۆخی کارگەکان و کێشەو گرفتەکانیان لەڕووی باج و ڕسوماتەوە بوو، تیایدا بڕیاردرا کار ئاسانیان بۆ بکرێت، لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لە میانی کۆبونەوەکەدا بەوردی باس لە گرفتی کارگەکان کرا لە هەرێمی کوردستان لە ڕووی وەرگرتنی باج و ڕسومات کەوا ئاستەنگی بۆ کارکردنیان دروستکردووە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیاردرا لە ڕێگەی دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش بەدواداچوونی چڕ بۆ کارگەکان بکرێت، تا بتوانن کێشەکانیان چارەسەربکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵێکی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەکاتەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، هێڵێکی دیکەی ئاسمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە. دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی…
Total
0
Share