کارەبای ناوچەیەک دەکوژێندرێتەوە

بۆ ماوەی دوو رۆژ لە کاتژمێر7ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە لە سنووری قەزای کەلار کارەبا دەکوژێندرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری قەزای کەلار دەکەینەوە، بەهۆی بەستنەوەی وێستگەی (132kv) کەلار 2 بە هێڵی نیشتمانییەوە، رۆژانی شەممە و یەکشەممە، 14 و 15ی ئەیلول، کارەبای نیشتمانی هەردوو فیدەری (25) بەردەوام کە پاڵاوگەی ئاوی کەلار و زانکۆی گەرمیانی لەسەرە و فیدەری (26) دێهاتی باوەنور دەکوژێندرێتەوە.
باس لەوەش دەکات، هاوڵاتییانی سنووری کەلار لە ماوەی ئەو دوو رۆژەدا و لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو 4ی ئێوارە، کارەبایان نابێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵەی لە بێخاڵ خنکا بەردەوامدەبێت

بەرگریی شارستانیی سۆران، رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا تەرمی منداڵە خنکاوەکەی هاوینەهەواری بێخاڵ نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share