کەشناسی: بارانبارین بەردەوامدەبێت و تەم دروستدەبێت

کەشناسیی عێراق رایدەگەیەنێت، بارانبارین بەردەوامبێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا، تەم دروستدەبێت.

دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، شەپۆلی ئێستای بارانبارین کە تەواوی عێراقی گرتووەتەوە، لە نێوان مامناوەند و بەهێز لە ژمارەیەک ناوچە بەردەوامدەبێت و هەندێکجار بەشێوەیەکی پچڕپچڕ دەوستێت و دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلی بارانەکە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەدا، لە زۆرێک لە ناوچەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە، کەمدەبێتەوە و دەبێتە سوک بۆ مامناوەند، سبەی یەکشەممەش تەم دروستدەبێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی کەشناسیی عێراق لەبارەی بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو بڵاویکردووەتەوە، پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی بارانی لێباریوە و گەیشتووەتە زیاتر له 72 ملم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون، بەڵکو لەسەر یەکخستنی سیستمی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە ئاگاداری دەرچووانی چەند بەشێک دەکاتەوە و دەرفەتی کار رادەگەیەنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا پێویستییان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە…
Total
0
Share