پێنج كەس بە تۆمەتی دزینی سەرە مەنهۆڵ دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە لە سنووری قەزای دەربەندیخان سەری مەنهۆڵیان دزیبوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا دوای ئەوەی لەلایەن نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی قەزای دەربەندیخان سكاڵا لەسەر دزینی چەندین سەرەمەنهۆڵ لە سنووری قەزاكە تۆماركرا، هێزەكانی پۆلیسی سنوورەكە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە تۆمەتبارن بە دزینی نزیكەی 42 سەری مەنهۆڵ و دزینی ماتۆڕی ئاو و موەلیدەی كارەبایی.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەڕەنگەرێک: مووچە دابەشبکرێت دابەزین و بەرزبوونەوەی زێڕ کاریگەریی لەسەر بازاڕی ئێمە نابێت

زەڕەنگەرێک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێندەی دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا کاریگەری لەسەر جوڵاندنی بازاڕی زێڕ هەیە، هێندە بەرزبوونەوە یان…
Total
0
Share