وەزارەتی پێشمەرگە: پێویستە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی خورماتوو بکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، پێویستە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی خورماتوو بکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی رەفتارە ناشرینەکانی ئەو چەند سەربازەی سوپای عێراقی دەکەین کە لە دووزخورماتوو هێرشـ.ـیان کردە سەر گەنجێکی کورد، تەنها لەبەر ئەوەی ئاڵای کوردستانی هەڵگرتبوو”.

دەشڵێت، ئەم رووداوە پێشێلکردنێکی روونی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە، ئاڵای کوردستان نیشانەی ناسنامە و شانازیی کوردستانە، کە بەپێی دەستور دانی پێدانراوە لە عێراقی فیدراڵی دیموکراتیدا هیچ کەسێک نابێت بەهۆی هەڵگرتنییەوە ببێتە ئامانجی تـ.ـوندوتیژی و دەسـ.ـتدرێژی.

ئاماژە بەوەشدەکات، داوا لە لایەنی یاسایی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەکەین کە بە خێرایی هەنگاو بنێن و لێپرسینەوەیەکی جدی بکەن لەسەر ئەم رووداوە و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە بدرێنە دادگا و رێگری بکرێت  لە دووبارەبوونەوەی ئەم کردەوە نەخوازراوانە، کە خزمەت بە ئاشتی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی ئەم ناوچانە ناکات .

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share