ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی ئێستای عێراق كاربەڕێكەرە و ناتوانێت پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ڕەوانەی پەرلەمان بكات و دەتوانرێت بە میكانیزمێكی دیكە كێشەكە چارەسەربكرێت.
موزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ” لەئێستادا ناتوانرێت پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت، لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە حكومەت كرد پڕۆژەیاسای پاڵپشتی لەناكاو بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشە پێشكەشبكات و پەسەند بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد،”لەگەڵ ئەوەشدا بە پشتبەستن بە ماددەی 60 بڕگەی دووەم لە دەستووری عێراق كە ڕێگە بە 10 یان زیاتری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات، كە پڕۆژەیاساكان پێشكەش بە پەرلەمان بكات بە مەرجێك تێچووی دارایی نەبێت، بۆ ئەوەی لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە ڕەتنەكرێتەوە.