قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆمان لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كرد

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق گفتوگۆمان لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كرد.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ دكتۆر لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق گفتوگۆمان لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كرد و سوپاسی بەڕێزیانم كرد كە بەردەوام هەوڵی لێكتێگەیشتنی زیاتر و رەخساندنی زەمینەی لەبار و نزیككردنەوەی بۆچوونەكانی هەردوولای داوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و چارەسەری ریشەیی.

دەشڵێت، “هاوڕابووین كە ئەو زەمینە لەبارەی ئێستا هەیە بیقۆزینەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دابینكردنی ماف و شایستەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و بەغداد ی بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، نوێترین ئاماری دابەشکردنی نەوتی حکومەتی هەرێم و بەغداد ی بڵاوکردەوە. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
Total
0
Share