بەهۆی تەنورەكەیەوە پەیامنێرێك لە ژووری لەسێدارەدان دەركرا

كچە پەیامنێرێك لە ژووری لەسێدارەدانی گرتووخانەیەك دەركرا، هۆكارەكەی پەیوەندیی بە تەنورەكەیەوە هەبووە.

ئیڤانا شاتارا پەیامنێری ئەمریكی لە تویتەر نووسیویەتی، “لە كاتی چوونی بۆ گرتووخانەی وڵیام هۆڵمان لە ویلایەتی ئەلاباما بە مەبەستی ڕووماڵكردنی پرۆسەی لەسێدارەدانی بەندكراوێك، لە گرتووخانەكە كراوەتە دەرەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە كە وەك پەیامنێر چووەتە گرتووخانەكە، لەبارەی وردەكاریی بابەتەكەوە دەڵێت، دەسەڵاتدارانی گرتووخانەكە ئاگاداریانكردووەتەوە لەوەی دەبێت شوێنەكە بەجێبهێڵێت و ڕێگەی پێنادرێت ڕووماڵبكات، چونكە تەنورەكەی زۆر كورتە و لەگەڵ شوێنەكە و پرۆسەی لەسێدارەداندا گونجاونییە.

بەپێی وتەی ئیڤانا شاتارا، پێشتر چەندین جار ڕووماڵی پرۆسەی لەسێدارەدانی كردووە و هەمان تەنورەی پۆشیوە، بەڵام دوایین جار دەسەڵاتدارانی گرتووخانەكە بە هۆكاری ئەوەی تەنورەكەی كورت بووە و پێڵاوی پێش كراوەی لەپێدابووە، ڕێگەیان نەداوە ڕوماڵبكات تا ئەو كاتەی پێڵاوەكەی گۆڕیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
زیاتر ببینە

ناسا لێکۆڵینەوە لە نمونەیەکی سەر مانگ دەکات کە تەمەنی 50 ساڵە بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ مانگ

توێژەرانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ئامادەکاری دەکەن تاوەکو لەم مانگەدا کۆنتێنەری تایبەت بە خاکی سەر مانگ بکەنەوە…
Total
0
Share