ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی سێڵفی یە

لە جیهاندا 21ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بە رۆژی سێڵفی دانراوە.

گرنگیدان بە فۆتۆگرافی دەگەڕێتەوە بۆ داهێنانی کامێرای فیلم لە ساڵی 1885 و پەرەسەندنی فۆتۆگرافی و هێنانەکایەی فۆتۆگرافی دیجیتاڵی، وێنەی سێڵفی لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تاوەکو سەرەتای ساڵی 2000  سەریهەڵدا.

لەساڵی 2005ەوە، وێنەی سێڵفی بووەتە دیاردەیەکی تەواو جیهانی.

ئەستەمە بتوانرێت، یەکەم سێڵفی دیاریبکرێت کە گیراوە، چونکە هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوەدەکەن کە مێژووی کۆنترین سێڵفی لە مێژوودا بە رێکەوت لە ئەلبومێکی وێنەی خێزانیی ئینگلیزیدا دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1926، کە بە دارێکی سێڵفی گیراوە.

لە کاتێکدا سەرچاوەکانی دیکە یەکەم “سێڵفی” بۆ کیمیاکار و باوکی دامەزرێنەری فۆتۆگرافی ئەمریکی، رۆبەرت کۆرنێلیۆس لە ساڵی 1839 دەگەڕێننەوە، کە بە ماوەی 15 خولەک تۆمارکراوە.

وشەی “سێڵفی” بۆ فەرهەنگی ئینگلیزی ئۆکسفۆرد زیادکرا، و لە ساڵی 2013دا وەک وشەی ساڵ دەستنیشانکرا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆنگرەیەكی تایبەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئامادەبووانیدا كۆتایی هات

كۆنگرەیەكی پزیشكیی كۆمپانیایەكی ئەمریكی كە كار لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات، بووە مۆڵگەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە،…
زیاتر ببینە

گەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بباتەوە هاوسەری یاریزانەکان چی دەکەن؟

خۆشەویستی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، گەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرجەمیان تاتۆیەک لەسەر جەستەیان دەکوتن. خۆشەویستی…
Total
0
Share