وەزیری گواستنەوە: كرێی ئینتەرنێت كەمدەكەینەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، “هەوڵی باشكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و كەمكردنەوەی كرێكەی دەدەین”.

ئەمڕۆ شەممە كۆبوونەوەیەكی فراوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئینتەرنێتدا لە كۆمپانیای گشتیی پەیوەندییەكانی عێراق ئەنجامدراوە و بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، هیام یاسری وەزیری گواستنەوە و گەیاندن سەرپەرشتیی كۆبوونەوەكەی كردووە.

ئامانج لە كۆبوونەوەكە، تاوتوێكردنی دۆخی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بووە و راگەیەندراوەكە دەڵێت، “باشكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و بەرزكردنەوەی تواناكانی و كەمكردنەوەی نرخەكان تاوتوێكراون”.

وەزیری گواستنەوە رایگەیاندووە، “وەزارەتی گواستنەوە لە نزیكترین كاتدا بڕیاردەدات بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە و جێبەجێكردنیان و گەیاندنیان بە شێوەیەكی گونجاو بە هاوڵاتییان”، وەك راگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەپڵ بە مەبەست ئایفۆن خاودەكاتەوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەران ئامێری نوێ بكڕن”

كۆمپانیای ئەپڵ تۆمەتباردەكرێت بەوەی بە مەبەست ئامێرەكانی ئایفۆن خاودەكاتەوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەران ناچاربكات ئامێرە نوێیەكانی بكڕن. ساڵی 2017…
Total
0
Share