توێژینەوەیەکی ئۆکسفۆرد بنەماکانی خواردن دەشکێنێت

توێژینەوەیەک سەبارەت بە چۆنێتیی خواردن و کاریگەرییەکەی، کە زانکۆی ئۆکسفۆرد ئەنجامیداوە، یاسا و بنەماکانی ئەتەکێتی نانخواردن هەڵدەوەشێنێتەوە، پێتسەیر دەبێت ئەگەر بزانیت ئەنجامی توێژینەوەکە بەچی گەیشتووە!

یەکێک لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکە باس لەوەدەکات دەم کردنەوە لە کاتی خواردندا هۆکارێکە بۆ تەندروستی و چالاکبوونی هەستی تامکردن، هەروەها گەیشتنی سەرجەم تام و بۆنی خۆراکەکە بە هەستەکانی بۆن و تامی کەسەکە.

توێژینەوەکە گەیشتووەتە ئەوەی کردنەوەی دەم لە کاتی خواردندا هۆکارە بۆ گەیشتنی تام و بۆنی خۆراکەکە بە لاوازترین و دوورترین هەستەوەرەکان، ئەوەش دەمارەخانەکانی هەستی تام و بۆن چالاکدەکەن.

ئەو ئەنجامە پێچەوانەی سەرجەم ئەو بنەما و یاسایانەیە کە پێشتر فێرکراوین، کە نابێت دەم بە کراوەیی بهێڵینەوە لەکاتی نانخواردندا و ببێتەهۆی بینینی خۆراکەکە لەلایەن کەسی بەرامبەرەوە و هەروەها دروستکردنی هەندێک دەنگ لەکاتی خواردندا کە کەسانی دیکە بێزاربکات.

ئەنجامێکی دیکەی توێژینەوەکە ڕەتیدەکاتەوە، خواردن و بەتایبەت میوە بە چەقۆ یان چەتاڵ بخورێت، جەختدەکاتەوە بۆ تەندروستیی خۆراک دەبێت بە دەست بخورێت، سەرەڕای تەندروستییەکەی چێژی خواردن لای کەسەکە زیاتر دەکات، وەک لە بەکارهێنانی چەقۆ و چەتاڵ.

بابەتی پێشتر

ئاگری دارستانەكانی ئەوروپا بۆمبی تەمەن 100 ساڵ دەتەقێننەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی لافاوەوە لە ئەمریکا 25 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share