هەشت كەس بە تۆمەتی “كوشتنی” مارادۆنا دەستگیردەكرێن

دۆسیەی گیانلەدەستدانی مارادۆنا دانەخراوە و كەسانێك بە هۆكاری مردنەكەی تۆمەتباركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

میدیای ئەرجەنتین دەڵێت، هەشت كارمەندی تەندروستی بە تۆمەتی ئەوەی بوونەتەهۆی مردنی مارادۆنا، لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و تۆمەتباركراون بە ئەنجامدانی “تاوانی كوشتن بەهۆی كەمتەرخەمییەوە”.

ساڵی 2020 لە تەمەنی 60 ساڵیدا و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی مێشك بە چەند رۆژێك، مارادۆنا بەهۆی لاوازبوونی دڵییەوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی میدیای ئەرجەنتین، ئەگەر ئەو هەشت كارمەندەی تەندروستی تۆمەتەكەیان بەسەردا ساغبكرێتەوە، ئەوا بۆ ماوەی هەشت تا 25 ساڵ زیندانیدەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گروپێكی چەكدار ئاژەڵێك دەڕفێنن و بەرامبەر بە ئازادكردنی داوای پارە دەكەن

چەكدارە یاخیبووەكانی كۆنگۆ، ئاژەڵێكی پەنگۆلین-یان ڕفاندووە و لەبەرامبەر ئازادكردنیدا داوای پارە لە ڕێكخراوەكانی ژینگەپارێزی دەكەن. پەنگۆلینەكە لە باخچەی…
Total
0
Share