مارسیدس گرانترین ئۆتۆمبێلی جیهان دەفرۆشێت

 

کۆمپانیای مارسیدس بێنز ئاشکرایکرد کە گرانترین ئۆتۆمبێلی لە جیهاندا فرۆشتووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی مارسیدس فرۆشتوویەتی جۆری مارسیدس – بێنز SLRـە و مۆدێلی 1955ـە، ئۆتۆمبێلەکە لەبەرامبەر 135 ملیۆن یۆرۆ کە بەرامبەرە بە 142 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

بەپێی CNNی ئەمریکی، ئەوە گرانترین ئۆتۆمبێلە تائێستا فرۆشرابێت لە جیهاندا.

کۆمپانیای مارسیدس سەبارەت بە پارەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە ڕایگەیاندووە، ئەو پارەیە تەرخاندەکەن بۆ دامەزراندنی سندوقی جیهانی بۆ توێژینەوە.

پێشتر نرخی پێوانەیی گرانترین ئۆتۆمبێلی فرۆشراو بۆ ئۆتۆمبێلێکی فێراری بوولەجۆری فێراری 250 جی تی، مۆدێلی 1963، کە نرخەکەی 70 ملیۆن دۆلار بووە و لەساڵی 2018 فرۆشراوە.

فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە بەشێوەی زیادکردنێکی داخراوبووە تەنها بۆ ئەو کەسانەی کۆمپانیای مارسیدس بانگهێشتی کردوون، فرۆشتنەکە لە مۆزەخانەی مارسیدس لە شتوتگارت لە 5ی ئایار ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

ئاوڵە جیهان دەترسێنێت.. ئایا دەبێتە پەتایەکی هاوشێوەی کۆرۆنا؟

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ هەسارۆچكەیەك خۆی بە زەویدا دەكێشێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share