ژمارە و ساڵانە دەدرێت بە ماتۆڕسكیل و تێچووەكەی كەمكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، بڕیاریدا ژمارە و ساڵانە بدرێت بە ماتۆڕسكیل و تێچووەكەی كەمكرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، ڕەسمی سەر تۆماركردنی توكتوك و ماتۆڕسكیلی كەمكردووەتەوە، توكتوك بە 150 هەزار دینار و ماتۆڕسكیل بە 100 هەزار دینار تۆماردەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق دەڵێت، ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە و بڕیاردراوە ژمارە و ساڵانە بدرێت بە ماتۆڕسكیل و توكتوك، بۆیە مەفرەزەكانی هاتوچۆ ڕێكارەكانیان لەگەڵ شۆفێران توندەكەنەوە و پێویستە ماتۆڕسكیلەكانیان لە هاتوچۆ تۆماربكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share