بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.

حاجی هێمن پشتیوان، بازرگانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە، بەهۆی سیستمی ئەسیکۆداوە لە دەروازەی بەسڕەوە رێگە بە هاتنەناوەوەی بەشێکی زۆر لە کاڵاکان نادرێت.

وتیشی، بەهۆی ئەمەوە، نرخی پارچەی یاری و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، کە بەشێکیان نزیکەی دوو هێندەی نرخی پێشوویەتی، ئێمەش ناچارین لە بازاڕ نرخەکەی بەرزتر بکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بۆ هەر پارچەیەک، 6 دۆلارمان لەسەر ئەژماردەکرا، ئێستا 15 بۆ 20 دۆلار ئەژماردەکرێت، ئێمەش زەرەرێکی زۆر دەکەین و خەڵکیش ئەو پارچانە ناکڕن.

بەپێی وتەی ئەو بازرگانەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، پاش جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، ئێستا نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، لەناویشیاندا ئامێری PS5 هەیە، کە پێشتر نرخەکەی 460 دۆلار بووە، ئێستا لەنێوان 490 بۆ 500 دۆلارە.

پڕۆژەی ئەسیکۆدا ASYCUDA، بە هاوکاریی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لەژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی حکومەتی عێراق پەرەی پێدراوە، بە جۆرێک، کە لەگەڵ یاسا کارپێکراوەکان و سیاسەتە ئابورییەکانی وڵاتدا بگونجێت. ئەم سیستمە لەلایەن رێکخراوی ئۆنکتاد (UNCTAD) کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، پەرەی پێدراوە و زیاتر لە 90 وڵات لە جیهاندا بەکاریدەهێنن.

سیستمەکە بۆ بەدیجیتاڵکردن و ئۆتۆماتیککردنی هەموو رێکارە گومرگییەکان بەکاردێت، لەوانە:

– تۆمارکردنی مانێفێستی کاڵاکان.

– وردبینیکردنی راگەیەندراوە گومرگییەکان.

– ژمێریاری و وەرگرتنی باج و رسومات.

– بەڕێوەبردنی کاڵا ترانزێتەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای زانیاری: تۆمەتباری تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتباری تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەستگیرکرا. ئەژی ئەمین، بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/…
Total
0
Share