محەمەد حەسان: عێراق لەبەردەم هەڵبژاردنێکی گرنگدایە

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، رایگەیان، “عێراق لەبەردەم هەڵبژاردنێکی زۆرگرنگدایە”.

محەمەد حەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە میانەی بەشداریکردنی لە نۆیەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، “دیداری سلێمانی دیدارێکی گرنگ و کاریگەرە و لەگەڵ ئەو بۆچوونانەدام کە بە داڤۆسی رۆژهەڵاتی ناوەراست ناویدەبەن”.

وتیشی،”پێویستە سەرجەم لایەنەکانی عێراق کار لەسەر پێکەوەژیان بکەن و خۆیان لە دابەشبوون و ناکۆکی بەدووربگرن، چونکە وڵاتەکە لەبەردەم هەڵبژاردنێکی زۆر گرنگدایە”.

محەمەد حەسان، ئەوەشی وت،”ئەمساڵ ئەرکەکانمان لە عێراق کۆتاییان دێت، بەڵام لە پشتیوانیکردنی وڵاتەکە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری هەر بەردەوامدبین”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی ڕێچکەی خەباتتان بۆ دەخوازم

پەیامی محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە. محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم بە بۆنەی 51هەمین…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران: ئامادەی کۆبوونەوەکەی سبەینێ بن لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە کرد لەبارەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران،…
Total
0
Share