وەزیرێكی دیكەی توركیا سەردانی عێراق دەكات

ئاڵای عێراق و توركیا

بڕیارە سبەی وەزیری بازرگانیی توركیا سەردانی عێراق بكات و بەوەش دەبێتە سێیەم وەزیری ئەو وڵاتە لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا سەردانی لەو جۆرە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامبدەن.

بڕیارە سبەی عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا بە یاوەری شاندێک لە بازرگانانی وڵاتەكەی بگاتە عێراق.

بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە سەردانی وەزیرەكە بە یاوەری نوێنەرانی دامەزراوەکانی چەتری جیهانی کار دەبێت و تیایدا چاوی دەکەوێت بە لەتیف رەشید، سەرۆك کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، جگە لە كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ ژمارەیەك وەزیری عێراقدا.

ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاویكردەوە، لەو سەردانەیدا بۆڵات تاوتوێی هەنگاوەکانی بەهێزترکردنی پەیوەندیيە بازرگانی و ئابورییەکان دەکات لەنێوان هەردوو وڵاتدا و، کاردەکرێت بۆ بەهێزکردنی رۆڵی کۆمپانیا تورکییەکان لە عێراقدا.

ئاژانسەكە ئاشكراینەكردووە كە ئایا ئەو وەزیرە سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات یان نا.

كۆتایی هەفتەی رابردوو هەریەك لە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا سەردانێكیان بۆ عێراق ئەنجامدا، وەزیری دووەمیان سەردانەكەی تەنها بۆ هەرێمی كوردستان بوو.

بابەتی پێشتر

دەستبەسەر 7 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

بابەتی دواتر

هەرێم بۆ دروستكردنی فشار ئاوی لە عێراق گرتووەتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد.. سێ تەقینەوە ئەنجامدران

زنجیرەیەك تەقینەوە سێ مەیفرۆشییان لە بەغداد كردە ئامانج و كەسێك برینداربوو. شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share