چۆن دەزانیت كەسێك نامە و چاتەكانت دەخوێنێتەوە؟

سێ ڕێگا بۆ زانینی هاككردنی نامەكانی وەتس ئەپ ئاشكراكران.

زۆرێكمان وەتس ئەپ بۆ ئاڵوگۆڕكردنی نامە، وێنە، ڤیدیۆ و زانیارییەكان بەكاردەهێنین، بەڵام وەك شارەزایان دەڵێن، ترس لە هاككردن بەكارهێنەرانی نیگەرانكردووە.

بەپێی ڕۆژنامەی “سەن”ی بەریتانی، لەگەڵ ئەوەی وەتس ئەپ بە بەردەوامی كۆد بۆ پاراستنی نامەكان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییەكان دادەنێت، ڕادەی پارێزراویی نامە و زانیارییەكان مسۆگەرنییە و هاككەران دەتوانن ڕێگایەك بۆ هاككردنی چاتەكانی بەكارهێنەران بدۆزنەوە.

بۆ ڕێگریكردن لە هاككردن و دڵنیابوون لەوەی كە كەس نامەكانت ناخوێنێتەوە، ڕۆژنامەكە لە زاری شارەزایانەوە دەڵێت، ئەگەر هەژماری وەتس ئەپ لەسەر ئامێری كۆمپیوتەر دەكەیتەوە، ئەوا هەمیشە ئاگاداری تایبەتمەندیی (Linked Devices) و پارێزراوییەكەی ببە، هەر كات بینیت ئامێری دیكە پەیوەست بووە، ئەوا تۆ هاككراویت و لەو دۆخەشدا بە چوونەدەرەوە (لۆگ ئاوت) خۆت لە هاككەران ڕزگاردەكەیت.

دوو ڕێگاكەی تر كە ئاشكرایدەكەن هەژمارەكەت لە وەتس ئەپ هاككراوە، بریتین لە ڕوودانی گۆڕانكاری وەك گۆڕینی وێنەی پرۆفایلەكەت، یاخود سڕینەوە و نەمانی هەندێك نامە یان ناردنی نامەگەلێك كە تۆ نەتناردوون. هەروەها خاوبوونەوەی ئەپلیكەیشنی وەتس ئەپ، لەو دۆخەشدا دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆكانت سەیڤبكەیت و پاشان ئەپلیكەیشنی وەتس ئەپ بسڕیتەوە و دواتر دایببەزێنیتەوە ناو ئامێرەكەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی سۆشیاڵ میدیای بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵ پەسەندکرد

حکومەتی ئوسترالیا پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی پەسەندکرد، کە یەکەمین قەدەغەکردنی یاساییە لە جیهاندا بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن منداڵانی…
زیاتر ببینە

جەنگ، ئینتەرنێت دادەڕمێنێت؟
ڕوسیا و چین كار لەسەر هێڵی تایبەت بەخۆیان دەكەن

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و ململانێكان سەبارەت بە ئۆكرانیا تۆڕەكانی ئینتەرنێت لەبەردەم ڕووداوی بێپێشینەدان، كە ئەگەری لەبەریەكهەڵوەشانی تۆڕی جاڵجاڵۆكەی…
Total
0
Share