ئیلۆن مەسك: گەر كەسێكی “گەمژە” بدۆزمەوە وازدەهێنم

ئیلۆن مەسك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری “تویتەر” دەڵێت، “هەركات كەسێكی گەمژەم دۆزییەوە بۆ ئەو پۆستە، دەستبەرداری پۆستی بەڕێوەبەری تویتەر دەبم”.

دوای ئەوەی راپرسییەكی لە تویتەر راگەیاند و داوای لە بەكارهێنەران كرد بڕیاربدەن لەبارەی مانەوە یاخود نەمانی لە پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەردا، زۆرینەی بەشداربووانی راپرسییەكە لەگەڵ ئەوەدا بوون ئیلۆن مەسك واز لە پۆستەكەی بهێنێت.

ئیلۆن مەسك لە راپرسییەكەدا نووسیبووی، “واز لە پۆستی بەڕێوەبەری تویتەر بهێنم؟، من پابەندی ئەنجامی ئەم راپرسییە دەبم”. لە وەڵامدا 57%ـی بەشداربووانی راپرسییەكە لەگەڵ ئەوەدا بوون ئیلۆن مەسك لە پۆستی بەڕێوەبەری تویتەر نەمێنێت، 43%ـی بەشداربووانیش دەنگیان داوە بە مانەوەی ناوبراو لە پۆستەكەیدا.

لە نوێترین تویتیدا لەو بارەیەوە، ئیلۆن مەسك دەڵێت، “گەر كەسێكی گەمژە بدۆزمەوە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە، واز لە پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێكار دەهێنم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share