لەسەر “بڵاوکردنەوەی درۆ”.. ڕوسیا سزای دارایی گووگڵ دەدات

حکومەتی ڕوسیا سزایەکی دارایی بەسەر “گووگڵ”دا دا، بەهۆی نەسڕینەوەی چەند زانیارییەکەوە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئۆکرانیا، کە مۆسکۆ بە “درۆ”یان دەزانێت.

بەپێی ئاژانسی “تاس”ی ڕوسی، بەهای ئەو سزا داراییەی بەسەر گووگڵدا سەپێندراوە، 4 ملیۆن ڕوبڵی ڕوسییە و دەکاتە نزیکەی 50 هەزار دۆلار.

لە ڕاپۆرتێکی “ڕۆیتەرز”دا هاتووە، دەستەی ڕێکخستنی پەیوەندییەکان لە ڕوسیا پێشتر لەم مانگەدا ڕایگەیاندبوو، ڕێوشوێنی سزادان بەرامبەر گووگڵ دەگرێتەبەر بەهۆی “بڵاوکردنەوەی درۆوە” لە پێگەی “یوتوب”، هەر لەم سۆنگەیەشەوە کۆمپانیا ئەمریکییەکە ئاگادارکرابووەوە لەوەی تووشی سزای دارایی دەبێت، لە بارێکدا ئەگەر پابەندی داواکارییەکان نەبێت.

هاوشانی ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامی نێوان ڕوسیا و وڵاتانی خۆرئاوا لەسەر جەنگی ئۆکرانیا، جەنکێکیش لەسەر پێگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەئارادایە و مانگی پێشوو، دادگای مۆسکۆ بڕیاری قەدەغەکردنی هەریەک لە “فەیسبوک” و “ئینستگرام”ی کۆمپانیای “مێتا”ی دا، پاش ئەوەی بە “ئەوپەڕگیری و لادان” تۆمەتباریکردن.

بابەتی پێشتر

نۆ ملیۆن دۆلار پارەی دزراوی عێراق لە لوبنان دەگەڕێندرێتەوە

بابەتی دواتر

پێنج ڕۆژە لە هەرێمی كوردستان كەس بە كۆرۆنا نەمردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share