حەوت ملیۆن كەس لە یەك وڵات هەڕەشەی مردنیان لەسەرە

حەوت ملیۆن مرۆڤ لە وڵاتێكی ئەفریقی، بەهۆی برسێتییەوە لە بەردەم مەترسیی مردندان.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەنووس سودارسان ڕاگافانی بڵاوكردەوە، دوایین ئاماری برسێتی لە سۆماڵ دەخاتەڕوو و دەڵێت، “زیاتر لە حەوت ملیۆن كەس لە سۆماڵ بەدەست نەبوونی خۆراكەوە دەناڵێنن”.

بەپێی بەدواداچوونی ڕۆژنامەنووسەكە، ئێستا 250 هەزار كەس لە سۆماڵ لە قۆناغی برسێتیدان و زۆر بە كەمی خۆراكیان دەستدەكەوێت.

زانیارییەكانی ناو ڕاپۆرتەكە ئاشكرایانكردووە كە برسێتییەكەی ئێستای سۆماڵ لە قۆناغێكی زۆر سەختدایە چونكە خۆراك زۆر بە كەمی دەگات بە ملیۆنان كەس و دەڵێن، “ئەوەی ئێستا لە سۆماڵ دەگوزەرێت، لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا بێوێنەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
Total
0
Share