سیناتۆرەکانی ئەمریکا بۆ بایدن: یان پشکنینی ژیریت بکە یان لە هەڵبژاردن بکشێرەوە

زیاتر لە 60 سیناتۆری ئەمریکی واژوویان لەسەر ئەوە کردووە کە دەبێت جۆ بایدن پشکنینی وردی ژیری بکات، ئەگەرنا دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی داهاتوو بکشێتەوە.

میدیاکانی ئەمریکا باس لەوەدەکەن کە 61 سیناتۆری کۆمارییەکانەوە نووسراوێکیان واژووکردووە و ئاراستەی جۆ بایدنیان کردووە دەڵێن، “یان پشکنینی وردی ژیری بکە و ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرابکە، یان رێگریت لێدەکەین لەوەی خۆت کاندید بکەیت بۆ سەرۆکایەتیی داهاتووە”.

لە دوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدنەوە وەک سەرۆکی ئەمریکا ئەوە چەندەمین جارە داواکاریی هاوشێوە لەلایەن کۆمارییەکانەوە ئاراستەی بایدن بکرێت، بەڵام سەرجەمیان فەرامۆشکراون.

جۆ بایدن ئێستا تەمەنی 80 ساڵە و بەتەمەنترین سەرۆکە لە مێژووی ئەمریکادا، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024دا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتەوە بە سەرۆک لە کۆتایی کابینەکەیدا تەمەنی دەبێتە 86 ساڵ.

لەبارەی تەندروستییەوە پێشتر بایدن رایگەیاندووە کە راستگۆیە لەگەڵ گەلەکەیدا و وتی، “ئەگەر هەر نەخۆشییەکم هەبێت رایدەگەیەنم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامی نوێی زیلینسكی بە هەمان جلوبەرگەوە.. “قوربانیی زۆرمان داوە، بەڵام بەرگری ‏دەكەین”‏

سەرۆكی ئۆكرانیا وتارێكی نوێی پێشكەشكرد، داوای هاوكاریكردنی وڵاتەكەی كرد، بەو پێیەی قوربانییەكی زۆریان داوە، ئاماژەش بە دەركردنی ڕوسیا…
زیاتر ببینە

ئەمریکا تۆڕێکی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە حزبوڵای خستە لیستی سزاکانییەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی سزای بەسەر تۆڕێکی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە حزبوڵای لوبنانییەوە ڕاگەیاند. لەڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی چاودێریکردنی سامانی…
Total
0
Share